کەتائیبی قەسام راگەیاند کە لە نزیکەوە ٧ سەربازی داگیرکەریان لە خان یونس کوشتووە.
هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر کەناری غەززە ١٢٧ رۆژە بەردەومە.
کەتائیبی قەسام سەبارەت بە ئامارەکانی کۆتایی شەڕەکەدا لە تێلێگرام راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە. لە راگەیەندراوەکە دەستنێشان کرا، لە ئەنجامی شەڕ لە نزیکەوە ٧ سەربازی داگیرکەر کوژراون و دوای ئۆپڕاسیۆنەکە موجاهیدەکان بە سەڵامەتی گەڕانەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە کەتائیبی قەسام وێنەی قەناس بەدەستێکی سەهیۆنی لە گەڕەکی تەل ئەلحەوا لە ڕۆژئاوای شاری غەززە بڵاو کردەوە کە لەلایەن قەناس بەدەستی قەسامەوە کراوەتە ئامانج و ئەو ساتانەی کە موجاهیدەکان بە مووشەک ئۆتۆمبێلەکانی داگیرکەریان کردە ئامانج، بڵاوکردەوە .
سەرییەکانی قودس باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی گرتە ڤیدیۆیەکانیان بڵاوکردەوە کە گروپە سەربازییەکانی دوژمنیان بە تەقەی هاوەن کردە ئامانج لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا کە بە هاوبەشی لەگەڵ لیواکانی شەهیدانی ئەقسا و لیوای ئەلعامودی ڕێکخرابوو.
سەرییەکان هەروەها وێنەی موجاهیدەکانی بڵاوکردەوە کە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی سەهیۆنییان لە هێڵەکانی پێشەوەی ڕۆژئاوای خان یونس کردۆتە ئامانج.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر زیاتر لە ٨١٠ هەزار کەس ناچار مان کە دووبارە کۆچ بکەن.
بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس بەهۆی کۆچی دوایی سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەنجامی رووداوی کەوتنە خوارەوەی هەلیکۆپتێر پرسەنامەیەک ئاراستەی سەید عەلی خامنەئی رابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران کرد.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی لە گوندی مەدامە لە باشووری نابلوس منداڵێکی فەلەستینی دەستبەسەر کرد.
سیمۆن هاریس سەرۆک وەزیرانی ئێرلەندا رایگەیاند کە وڵاتەکەی لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەدا مامەڵە دەکات کە دەیانەوێت دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێن و وتی، "مەبەستمان ئەوەیە لەم مانگەدا دان بە دەوڵەتی فەلەستین بنێین و ڕۆژێکی زۆر نەماوە."